Kamal Soleimani's banner
Kamal Soleimani's profile picture

Kamal Soleimani

@KamalKajiw3,187 subscribers

Professor (Islamic and Middle East history and politics).

Shorts

کێهە دروشمە ئی پەکەکەیە؟ ژن، ژیان ئازادی یان بێ سەرۆک ژیان نابێ؟ پژاک و پەکەکە وەکوو باوەڕی دەروون حیزبی، ئیمانیان بە مەردە؛ مەرد، لە هێمای ئۆجەلاندا کە هەم مەیهنە و هەم ئابادییە و هەم ئازادییە. بەبێ ئەو مەردە ژیان هەر خۆی حەرامە، چ دەگا بەوە کە هەوڵی بۆ بدەی؟ لە خڵوەت و زیکر و فیکری سومعە و دەیر و کەنیشتی پەپەکەیی و نێوخۆیدا، بوون، ژیان، ژن، کوردستان ئازادی تەنیا و تەنیا لە بوون و ئازادی سەرۆکدا مانایان هەیە. وەکوو بۆ خۆیان دەڵێن: ''بێ سەرۆک ژیان نابێ.'' بێ سەرۆک ژیان نابێ جۆرێک ''کلمەی توحیدە،'' کە عەبدوڵڵا، عەبدی لێسراوەتەوە و بووە بە ئەڵڵا خۆی: هاوسەنگی دروشمی لا الە اللەیە. هەر جورە دان پێدانێکی ئەرێنی بە ژیان، بە بوون، بە مرۆف، بە قووە، بە حەول، و هێز و بکەری مرۆڤ وەک بێباوەری بە لاحول و لا قوە الا باللە یان هەر خودی لا الە اللەیە. ئەو جۆرە دونیابینەیە یان ئەو جۆرە تەوسەرەی ژیان شیرکە و نەفی کازمۆلۆژی تەوحییدییە و ئیعتراف بە چەندایەتی خوا یان چەند خواییە. بۆیە لا الە، نەفی هەموو شتێکە، نەفی گرنگی هەر شتێکە جگە لە تاقانەیی و میحوریەتی ئەڵڵا. بەبێ ئەو هەنگاوە نەرێنییە، تەوحید کە هەنگاوی ئەرێنی دواترە، نامومکینە. بێ ئەڵڵا، هیچ ناتوانێ ببێت، بوون نابێت هەر وەکوو بێ سەرۆکیش ژیان نابێت. بۆیە پێش سەرۆک، نە کورد، نە ئازادی، نە کەرامەتی کورد، نە ژنی کورد، نە ژیانی کورد شایانی باس نییە. مانا و بایەخی نییە. بێ سەرۆک ژیان نابێت، ئیخلاسی کاتی نوێژە. بەڵام کاتێک هاتنە ناو بازار ناچارن خۆیان لەگەڵ واقیعی ژیان بگونجێنن. بۆ فرۆشتنی ماڵ و کاڵاکانیان، دەبێ سنووری تەوحیدی نەزەری خلوەتیان ببەزێنن. دەبێ تەقیە بکەن کە لە بازاری ڕەقابەتدا بەجێ نەمێنن. بۆیە دەبێ لە سەر دەرکەی هەر دوکانێک دروشمی ژن، ژیان، ئازادی هەڵەواسن. لە ڕێی تەقییە میحوریەتی پیاو، ئەویش کە تەنیا یەک پیاوە ببەزن. ئیعتراف بکەن کە مرۆفیش و ژنیش هەیە، ژیان لە دەروەی سەرۆکیش مومکینە. ناچارن کە بڵێن کە ژیان و ماف و ئازادی ژنێکیش دەتوانێ گرنگ بێ. بۆیە لە بازاری دەبێ بڵێن کە لەگەڵ ژیانی سەرۆک، ژیانی دیکەش ڕەوایە. تەنانەت لە وەش تێدەپەڕن، بە دیتنەوەی حیلیەکی شەرعی دەڵێن کە خودی سەرۆکیش هەر پێی وایە؛ دەڵێن کە سەرۆک خۆی داهێنەری دروشمی ژن، ژیان، ئازادییە.

10,157 次观看

Videos

没有更多内容可加载