Video wird geladen...

Video konnte nicht geladen werden

Zur Startseite

ئەمە بۆ خوشکەکانم…

35,747 Aufrufe • vor 3 Jahren •via X (Twitter)

9 Kommentare

Profilbild von dyarko
dyarkovor 3 Jahren

دەم خۆش

Profilbild von Shajwan
Shajwanvor 3 Jahren

Bah bah 🔥

Profilbild von ھـــۆزان
ھـــۆزانvor 3 Jahren

Aw danga xosha har bmene

Profilbild von خانباجی
خانباجیvor 3 Jahren

بژی کچی کوردی جوان و دەنگ خۆش♥️

Profilbild von şervan |شەڕڤان
şervan |شەڕڤانvor 3 Jahren

🥲😍😍

Profilbild von martin
martinvor 3 Jahren

هر بژی خۆزگە. بەردەوام ئەبوێت. لە کاری هونەری حەیفە ئەو دەنگە خۆشە. تۆمار نەکریت

Profilbild von Wshyar k
Wshyar kvor 3 Jahren

ده نگت نه رزي

Profilbild von Rama
Ramavor 3 Jahren

Walla bzhi yakek law goranianay hazm leyati

Profilbild von حە ویز کە رکوکی
حە ویز کە رکوکیvor 3 Jahren

@Rozhin214498811 🌺🌺

Ähnliche Videos

یەکێتی #وۆکیزمی_ئێرانشەهری و #وۆکیزمی_فێمنیستی لەگەڵ مافیای گان بۆ پەرەپێدان بە گانفرۆشی لە کوردستان کاتێک کاوە معین فر لە ژووری وۆکیستە ئێرانشەهرییە فێمینیستەکان دەڵێت بەرگری لە بڕیاری "لەشفرۆشی" کچەکەی دەکات، و ڕەحمان جەوانمەردی و شەهاب شێخی بە دەکارکردنی "#کارگەری_سێکسی" بۆ #گانفرۆشی بۆ شکۆمەندکردنی ئەم دیاردەیە و لایەنی لە پیشەسازیکردنی گانفرۆشی وەک کار و پیشە، بە قورسی بەرگری لە ئەو دیاردە زیانبەخشە هەم بۆ ژن و هەم بۆ بنەماڵە و هەم بۆ کۆمەڵگا ئەمە سەرەتای ئەو داڕووخانە ئەخلاقییەیە کە وۆکیستەکان دەیانەوێت بەناوی بەرگری لە "مافی ژن" و بەرگری لە گانفرۆشی یان "#لەشفرۆشی" بە ناوی "#کارگەری_سێکسی" و زۆر شتی قێزەونی دیکە دەکەن، بە دیاری دەیهێننە ناو کوردستان. لە وڵاتی نۆروێژ کە یەکێک لە ئازادترین و لیبراڵترین و خۆشبژیوترین وڵاتانی دونیایە، لە کۆنەوە بۆ پێشگیری لە گانفرۆشی، کریمیناڵیزە و نایاساییان کردبوو. دواتر هەستیان کرد کە ژن لە دۆخی ناچاریدا یان لەژێر تینی #مافیای_گان ڕوو دەکاتە گانفرۆشی و ئەمە خۆی ستەمێکی گەورەیە لە ژن دەکرێت تاکو تووشی گانفرۆشی بکرێت، بۆیە گرتن و سزادانیشی ستەمێکی دووقات زیاد دەکات بۆ ژنێک کە وەک قوربانی تووشی گانفرۆشی دەکرێت و بۆ ئەو ژنە دۆخێکە چەند قات قورستر دەکات. لەم دۆخەدا زۆربەی هەر زۆری جار مافیای گان و گەوادەکان نەک هەر بەبێ زیان و خەسار، بەڵکو بەهۆی پڕداهاتبوونی ئەم قاچاخچییەتییە بە گیرفانی پڕ و هەژماری ئەستێرەیی لە دۆخەکە دەرباز دەبوون. کابرای گانکڕ بە هۆی ئەوەیکە تەنیا گانفرۆشی تاوان بوو نەک گانکڕی، هەمیشە بەبێ زیان لە دۆخەکە دەرباز دەبوون. زۆر لە گانکڕان خێزاندار بوون و لە دۆخی خێزانیشدا لەلایەن سیستەمەکە تووشی هیچ ئاڵنگارییەک نەدەهاتن. بۆیە هەم بۆ پێشگیری کاراتر لە گانفرۆشی لە #نۆروێژ و پەرەسەندنی ئەو تاوانە، و هەم بۆ لاکێشکردنی زیاتری دۆخەکە بەرەو دادپەروەریی کڕیارە، هەم دابەشکردنی تاوانەکە لە نێوان بکەرانی تاوانەکە، گانفرۆشی لە سەری ساڵی ٢٠٠٩ دیکریمینالیزە کرا، بەڵام لەبەرامبەریشدا گانکڕێن کریمینالیزە کرا. لەو کاتەوە سزای گانکڕین لە ١٥٠٠٠ کرۆن باجەوە دەست پێ دەکات هەتاکو ٦ مانگ زیندان و لە دۆخی تایبەتیشدا هەتا ١ ساڵ زیندان. ئەمە دۆخەکەی پێچەوانە کردەوە و ئاستەنگییەکی زۆری بۆ هەم پیاوی گانکڕ و هەم مافیاکانی گان و گەوادەکان ساز کرد. ئەمە پەیامێکی بە پیاوانی گانکڕی کۆمەڵگا دا، کە ئەوان ئازاد نیین بەرامبەر بە ژنانی قوربانی و ناچارکراو بە گانفرۆشی، چ بە هۆی پیلانێکی مافیایی، چ لە دۆخی ئابوری قورس یان هەر هۆکارێکی دیکە، خۆیان بکەن بە ناو جەستەی ژندا. پەیامی ئەوەی دا کە ئەوان مافیان نییە کە لە دۆخی زامباری مرۆڤەکان بۆ دابینکردنی پێداویستی نێوگەڵیی خۆیان، بە بیانووی پارەدان، جەستەی ژنێک یان مرۆڤێکی قوربانی بکەن بە ئامرازی چێژ و خۆشی خۆیان. نەک هەر ئەوەندە! کاتێک کە پیاوێکی گانکڕ دەگیرێت، دەبێت بە خاوەنی دۆسیەیەکی پۆلیسی کە زۆر دەرفەتی ژیان لە دەست دەدات و تەنانەت خێزانیشی ئیتر بێخەبەر نامێنێت لەو تاوانە کە بەرامبەر بە ژنێکی قوربانی کردوویەتی و بە ئەگەری زۆر وەک پیاوێکی نەشیاو بۆ خێزانداری، لەلایەن ژنەکەی لە ماڵ و خێزان دەربکرێت! لەبەرامبەردا کاوە معین فر، شهاب شیخی و رحمن جوانمردی نەک هەر گانفرۆشی دەکەن بە ماف و ئازادی، بەڵکو دەیکەن بە فەزیلەت و تەنانەت بە کار و پیشەیەکی هاوئاستی کرێکاری. چما؟! چونکە دەیانەوێت گانفرۆشی و گانکڕی و تاوانی سێکسی بکەن بە نرخ و بەها و بە فەرهەنگ و کولتورێکی شکۆمەند و هێما و نیشانە بۆ #فێمێنیزم و #ئازادیخوازی و دێموکراتبوون! ئەمە لە کاتێکدایە کە نۆروێژ وەک یەکێک لە ئازادترین و مۆدێرنترین وڵاتی دونیا، تێگەیشتوون کە #دیاردەی_گانفرۆشی و گانکڕی چەندە زیانبارە، هەم بۆ ژن، هەم بۆ خێزان و هەم بۆ کۆمەڵگا و تاوانباری ڕاستەقینەش بە سزای خۆی دەگات و ئەو پەیامەش بە ژنانی قوربانی دەدات، کە پێویست نییە ڕوو بکەنە گانفرۆشی لە کاتێکدا دەتوانن بۆ دەربازبوون لەم دۆخە لە دەوڵەت یارمەتی وەربگرن. هەڕەشەکانی وۆکیزم بۆ کوردستان هەر سیاسی نین. داڕووخاندنی بنەما ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای ئێمە وە نەتەوەی داگیرکراو کە داگیرکەر سەددان کێشەی بۆ ساز کردووە، یارمەتییەکی بەهێزە بۆ داگیرکەر کە کۆمەڵگای ئێمە وێرانتر بکات و لەژێر ناوی فێمێنیزم، ژنان زیاتر لە هەمیشە بکەن بە قوربانی تاوانگەلی جۆراوجۆر کە گانفرۆشی کە لە سرووشتی خۆیدا خۆ بەدەستەوەدانی ژنە بە دەستدرێژیکەر و لاقەکار. بۆیە پێویستە وۆکیزم و وۆکیستەکان وەک تاوانبار هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت، کە هاوکاری مافیای گان و گەوادەکانن بۆ داهاتی زیاتر و هاودەستی کابرای گانکڕن لە تاوان و دەسترێژیدا! مانی ڕەحیمی

Mani Avrin

16,933 Aufrufe • vor 1 Jahr