شیبـــــــــا🥥🌱
@sshhiibbaa01 • 48,300 subscribers
Videos
دۆکوڵیوی کوردەواری 🌱 شوربة الکوردیة شهیرة دوکولیو دۆکوڵیو خواردنێکی کوردەواری زۆر بەتام و تایبەتە بە برنج و پونگ دروست دەکرێت و وەک شۆربا دەخورێت 😍🌱 جا ماستی مەڕ بێت و برنجی خۆماڵی خڕ بێت و بە پونگ بیکەیت هەر تەواو وەسفی نامێنێت❤️🔥 ئینجا پێم بڵێن ئێوە چۆن دروستی دەکەن و یاخود تا ئێستا خواردوتانە؟ _______________ پێکهاتەکانی: برنجی خڕ (من لەتە نۆکیشم تێکرد ئاساییە تێی بکەی یان نا) پونگ ماستی مەڕ خوێ ئاوی گەرم سەرەتا ماستەکە بە ساردی لەولاوە جوان دەشڵەقێنین و تێکی دەدەین تا شل بێتەوە و ساف و جوان بێت ئینجا دەیخەمە سەر ئاگر و بە بەردەوامی بە خەڵاتی دەستی جوان تێکی دەدەم و دەستی لێبەرنادەم تا بە کوڵ دێت و قڵپ دەدات دوای ئەوەی بەکوڵ هات برنجەکەی تێدەکەم لەگەڵ پونگەکە و خوێ و تێکەڵاویان دەکەم ئینجا ئاوی گەرمی تێدەکەم و لێی دەگەڕێم بکوڵێت ٤٠ بۆ ٥٠ خولەکی دەوێت ئێوەش تاقیتان کردەوە نۆشتان بێت🌱 #explore #sshhiibbaa #اكلات_كوردية #kurdishfood
شیبـــــــــا🥥🌱194,100 views • 7 months ago
No more content to load
